پێشبڕکێی وتارنووسین لە ویکیپیدیای کوردی - ٢٠٢٣

From Meta, a Wikimedia project coordination wiki
This page is a translated version of the page Kurdish Wikipedia Editathon - 2023 and the translation is 100% complete.
پێشبڕکێی وتارنووسین لە ویکیپیدیای کوردی - ٢٠٢٣

پێشبڕکێی وتارنووسین لە ویکیپیدیای کوردی - ٢٠٢٣ پێشبڕکێیەکە کە لەلایەن کۆمەڵەی ویکیمیدیای کوردی ڕێکدەخرێت. ئەم پێشبڕکێیە تایبەتە بە دروستکردنی وتاری نوێ و کوالیتی بەرز لە ویکیپیدیای کوردیدا. ئامانجی ئەم پێشبڕکێیە هاندانی نووسینە بۆ بەکارهێنەرانی بەئەزموون و تازەبەشداربووە لە ڕێی نووسینی زۆرترین وتار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی و کورمانجی.

هەموو ئەو کەسانەی دەتوانن لە ویکیپیدیای کوردیدا بنووسن دەتوانن بە نووسینی وتارەکان لەسەر هەر بابەتێک بەشداری بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، پڕۆژەکە هانی ئەو بەشداربووان دەدات کە دەربارەی بابەتەکانی مێژوو، چاند و فەرهەنگی کورد و کوردستان بنووسن. جا تۆ بەشداربوویێکی بەئەزموون بیت یان تازەبەشداربوو، ئەم پێشبڕکێێە پێشوازیت لێ دەکات لە ھاوبەشکردنی ئەزموونەکانت یان سەرەتای گەشتی فێربوونت. بەکارھێنەران دەتوانن وتار لەسەر بابەتە خوازراوەکانیان دروست بکەن، بە ئامانجی زۆرکردن و بەرزکردنەوەی کوالێتیی ناوەڕۆکی بەردەست لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی (ckbwiki) ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی (kuwiki).

بەشداریکردن لەم پێشبڕکێیە دەرفەتی ئەوەت پێ دەدات کە خەڵاتێکی نایاب بەدەس بھێنیت وەک پێزانینێک بۆ بەشدارییەکانت و ھەروەھا ڕێگەت پێ دەدات بۆ دەوڵەمەندکردنی زانیاریی بەردەست بە زمانی کوردی لەسەر ھەردوو ویکیپیدیای سۆرانی و کرمانجی بە وەرگێڕانی ناوەڕۆک لە ویکیپیدیای ترەوە.

ئەم پێشبڕکێیە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستپێدەکات و تا کۆتاییی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (کۆتاییی ساڵ) بەردەوام دەبێت.

دەست پێ بکە بە تۆمارکردنی ناوی بەکارھێنەریت و خوێندنەوەی ڕێنماییەکان. هەروەها سەرجەم تابەکانی ئەم پەڕەیە بخوێنەوە، با پێکەوە جیاوازییەک دروست بکەین.